رونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە

13/09/2022

دوای ئەوەی ئەندامێکی بەڕێزی فراکسیۆنەکەمان ، لەکاری پیشەیی خۆی بەمەبەستی بەدواداچون سەردانی مەرزی پەروێزخانی کردبوو  ، لەگەڵ ئەندامێکی بەڕێزی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دا ، لە گەرانەوەیاندا توشی گرفت بوون لەگەڵ هێزێک  بەناوی (کۆماندۆ).
ئێمە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرپرسیار دەکەین لە ئاستی پاراستنی ئەندامانی پەرلەمان و سەرکۆنە کردنی ئەو ڕەفتارە نەشیاو و نادروستە حیزبیانەیەی بۆتە لەمپەر لە بەرامبەر بە دواداچونی ئەرکی پەرلەمانی و بێ بەهاکردنی ڕۆڵی پەرلەمانتاران و بە کەمڕوانین لە بەهای پەرلەمان کە دەزگای شەرعی و هەڵبژێرراوی خەڵکی کوردستان و سەروەربوونی یاسایە.

ھەرچەندە ڕاگەیەنراوەکەی ئەم ھێزە  ئەوەندە ئاست نزمە لە روی سیاسی و یاسایی و ئیدارییەوە هی وەڵام دانەوە نیە، بەڵام ھاووڵاتییانی کوردستان مافی خۆیانە ئەوە بزانن کە ئەندامانی پەرلەمان پێویستیان بە ڕەزامەندی و مۆڵەت و نوسراو نیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی پەرلەمانتاری خۆیان و بەدواداچوون، پەرلەمانتار دوای ئەوەی خۆی ناساند و ناسنامەی پەرلەمانتاری پیشان دا ، نابێت بپشکنرێن نە خۆیان نە ئوتومبیلیان نە ماڵیان چونکە پارێزبەندیان  ھەیە، ھەروەھا ناسنامەی پەرلەمانتار مۆڵەتە بۆ ھەڵگرتنی چەک.
لە کۆتاییدا  داوا دەکەین پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەڵوێستی جدییان هەبێت ، پێویستە  ڕێز لە دامەزراوەی پەرلەمان پەرلەمانتاران بگیرێت....


فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان
     13/9/2022


هەواڵی زیاتر