کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بە ئامادەبونى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانسى نیشتیمانى بەڕیوەچو
25/09/2022
ئەمڕۆ یەکشەممە (25/9/2022) بە
ئامادەبونى لیژنەى باڵاى ئامادەکارى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان،
کۆبونەوەى ئاسایی جڤاتى گشتى بۆ تاوتوێکردنى دوایین ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانس
بەڕێوەچو.
لە
کۆبونەوەکەدا کە بە ئامانجى تاوتوێکردن و زانینى دواین ئامادەکارییەکانى بەستنى
دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رێکخرابو، سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى
باڵا بەرچاوڕونیان دایە ئەندامانى جڤاتى گشتى لەبارەى قۆناغەکانى کۆتایی ئامادەکارییەکان
و راپۆرتەکانى لیژنە تایبەتمەندەکانى کۆنفڕانس و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ کۆى ئۆرگانە
رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەکە.
لاى
خۆیانەوە ئەندامانى جڤاتى گشتى، سەرنج و تێبینییەکانى خۆیان بۆ سەرخستن و بەستنى
کۆنفڕانسێکى سەرکەوتو خستەڕو بەشێوەیەک کە
وەڵامگۆى خواستى ئێستاى رێکخراوەیی بزوتنەوەى گۆڕان و قۆناغەکە و گۆڕاخوازان و هەڵسوڕاوانى
یەکە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بێت.