فراکسیۆنى گۆڕان: بە توندى ئیدانە و سەرکۆنەى بۆردومانەکان دەکەین

28/09/2022

فراکسیۆنى گۆڕان راگەیەندراوێک لەبارەى بۆردومانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاودەکاتەوە و لەگەڵ ئیدانە و سەرکۆنەی بۆردومانەکان، داوا دەکات حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی و نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئاست ئەو بۆردومان و پێشێلکارییانە ھەڵوێستیان ھەبێت و ڕێگابگرن لە ئەگەرەکانی دوبارەبوونەوەی.


دەقى راگەیەنراوی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بۆردومانانە دەکەین کە  کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئۆردوگاکانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵات ئەنجامی دەدەن، کە لە دەرئەنجامیدا بووەتە ھۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە کوردانی رۆژھەڵاتی کوردستان.

وێڕای سەرەخۆشیمان لە بنەماڵەی قوربانیان و ھیوای ھەرچی زووە چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، داواکارین حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی و نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئاست ئەو بۆردومان و پێشێلکارییانە ھەڵوێستیان ھەبێت و ڕێگابگرن لە ئەگەرەکانی دوبارەبوونەوەی ئەو ھێرشانە.


فراکسیۆنی گۆڕان
٢٨/٩/٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر