فراکسیۆنى گۆڕان داواى بەدواداچون بۆ "زۆریی داهات و بێ خزمەتیی" پارکى هەوارى شار دەکات

05/10/2022

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ سەرەراى داهاتى زۆرى پارکى هەوارى شار لە سلێمانى، پارکەکە بێ خزمەتە و زۆرینەى وشک بوە و کەس نازانێت داهاتەکەى چى لێدێت و بۆچى خزمەتى پارکەکە و سەوزاییەکانى ناکرێت.

گوڵستان سەعید، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا داواى لە دەستەى سەرۆکایەتى کرد لیژنەى تایبەتمەند رابسپێردن بۆ بەدواداچونى کەمى خزمەتگوزاریی و وشکبونى سەوزراییەکانى پارکى هەوارى شار لە سلێمانى و بەدواداچون بۆ چارەنوسى ئەو داهاتەى لە پارکەکە بەدەستدێت، "چونکە چونەوە ژورەوەى ئۆتۆمبێل بە پارەیە و سەرجەم کۆشکەکانى ناو پارکەکە بە کرێدراوە لەگەڵ چەند شوێنێکى تایبەت بە بەکرێدانى پایسکل و ئۆتۆمبێلى کارەبایی لە نێو پارکەکە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژانە ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى بۆ بەسەر بردنى کاتەکانیان سەردانى پارکى هەوارى شار دەکەن و بۆ چونەژورەوەى هەر ئۆتۆمبێلێک (500) دینار وەردەگیرێت و سەرجەم کۆشکەکانى پارکەکەش دراوەتە کرێ، بەڵام زۆرینەى بەهۆى کەمئاویی و بێ خزمەتییەوە وشکبوە.


هەواڵی زیاتر