بەڵێن ئیسماعیل: تا سندوقی داهاتە نەوتی و گازییەکان دروست نەکرێت پڕۆسەى نەوت، پڕۆسەیەکى ناڕون و نا شەفافە
06/10/2022
پەرلەمانتارێکى گۆڕان
رایدەگەیەنێت؛ پێویستە سندوقی داهاتە نەوتی و گازییەکان دروست بکرێت، چونکە تا
ئەو سندوقە دروست نەکرێت پڕۆسەى نەوت، پڕۆسەیەکى ناڕون و نا شەفافە.
بەڵێن
ئیسماعیل، سەرۆکى لیژنەى دەسپاکى پەرلەمانى کوردستان، رایدەگەیەنێت؛ حەوت ساڵە یاساى
سندوقى داهاتە نەوتی و گازییەکان دەرکراوە، بەڵام تائێستا حکومەت ئامادە نیە ئەو
سندوقە دروست بکات لەکاتێکدا دروستکردنى ئەو سندوقە شەفافیەتێکى باش لە داهاتى
نەوت دەهێنێتە ئاراوە و زۆرینەى گومان و سەرنجە جدییانەى لەسەر ئەو کەرتە ناهێڵێت.
سەرۆکى
لیژنەى دەسپاکى جەخت دەکاتەوە لەوەى؛ تا کار بەو یاسایە نەکرێت و سندوقى داهاتە
نەوتى و گازییەکان دروست نەکرێت، پڕۆسەى نەوت پڕۆسەیەکى ناڕون و نا شەفافە.
ئەوە
لەکاتێکدایە لە رۆژى (1/4/2015)ـەوە یاساى ژمارە دوى ساڵى (2015) کە یاساى سندوقى
کوردستانە بۆ داهاتە نەوتى و گازییەکان پەسەند کراوە، بەڵام حەوت ساڵ تێپەڕیوە و هێشتا
سندوقەکە دروست نەکراوە و ئەوەش وایکردوە گومان ناڕونى زۆر لەسەر پڕۆسەى داهات و
خەرجى نەوت هەبێت.