ژوری رەوەندی کوردی ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى تاوتوێ دەکات
09/10/2022
ژوری روەندی
کوردی بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و دواین ئامادەکارییەکانى دوەم کۆنفڕانسى
نیشتیمانى و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکانى، بەئامادەبونی فوئاد جەمال، سەرپەرشتیارى
ژورى رەوەندى کوردى و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى ئەنجومەنەکانی دەرەوەی وڵات کۆبوەوە.
ئامانج و
تەوەرى گفتوگۆى کۆبونەوەکە کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا؛ بارودۆخى سیاسی
کوردستان و سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ژوری رەوەندی کوردی و ئامادەکاریی
بۆ بەشداریکردن لە دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان و شێوازی دیاریکردنی
نوێنەری ئۆرگانەکانی دەرەوە بۆ کۆنفرانس بو .
ئامادەبوانی
کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان لەسەر پڕۆسەی سیاسی و دۆخى ناوخۆیی و چۆنیەتى هەنگاوەکانى
رێکخستنەوەی ژوری رەوەند و کۆنفرانسی نیشتمانی و نوێنەرایەتى بۆ کۆنفڕانس خستەڕو، هاوکات
بەرچاوڕونى درایە بەشداربوانى کۆبونەکە لەسەر سەرجەم پرسەکان و هەڵسوڕاوانیش پشتیوانی
خۆیان بۆ سەرخستنى بزوتنەوەی گۆڕان و بەرنامەکانى و بەشدارییەکى کارا لە کۆنفڕانس
دوپات کردەوە.