جەلال محەمەد: کارى لە پێشینەمان جێبەجێکردنى یاداشتى لێکتێگەیشتن و دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانە
10/10/2022
پەرلەمانتارێکى
گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى هەمو هەوڵ و کارێکیان بۆئەوەى لەماوەى ساڵێکدا ئەو
یاداشتى لێکتێگەیشتەى واژۆ کراوە جێبەجێ بکرێت کە گرنگتیرن خاڵەکانى هەموارى یاساى
هەڵبژاردن و وەبەرهێنان هەموار و دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و ئامادەکردنى
پڕۆژە یاساى بودجەن، کە هەمو ئەوانە بۆ بەرژەوەندى خەڵکى کوردستانە.
جەلال
محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان و ئەندامى لیژنەى یاسایی، دوپاتى
دەکاتەوە کە فراکسیۆنى گۆڕان دو ساڵ پێش ئێستا تاکە فراکسیۆن بوە کە پڕۆژەیاسایەکى
بۆ هەموارى یاساى هەڵبژاردن پێشکەشى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردوە بۆئەوەى هەڵبژاردن
لەکاتى خۆی ئەنجام بدرێت، "وەک بزوتنەوەى گۆڕانیش هەمیشە و مەبدەئیەن لەگەڵ
ئەوە بوین هەمو هەڵبژاردنێک لە وادەى خۆى بکرێت، دواتریش بەناچارى لەگەڵ
دریژکردنەوەى پەرلەمان بوین و خوازیار نەبوین دۆخەکە بگاتە ئەوەى پێویست بکات
وادەى پەرلەمان درێژ بکرێتەوە بۆئەوەى بۆشایی نایاسیی دروست نەبێت، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش
وەک تاکە فراکسیۆن پێشوەختە پڕۆژەمان پێشکەشى سەرۆکایەتى کردوە، بەڵام ئەوە بەهۆى
ناکۆکى لایەنە سیاسیەکانى دیکەوە بوە کە پڕۆژەکەى گۆڕان لە پەرلەمان کارى لەسەر
نەکرا".
دەشڵێت:
ئێستاش وەک فراکسیۆنى گۆڕان بە هەماهەنگى فراکسیۆنەکانى دیکە بەپێویستمان زانیوە
ئەمساڵە لە ماوەى پەرلەمان بە دەرفەت وەربگرین بۆئەوەى یاساى هەڵبژاردن و
وەبەرەرهێنان هەموار بکرێت و کۆمیسیۆن نوێ بکرێتەوە و ئەو یاداشتى لێکتێگەیشتنەى
لەگەڵ فراکسیۆنەکانى دیکە واژۆمان کردوە وەک خۆى جێبەجێ بکرێت کە لە شەش خاڵ پێکهاتوە
و دوانیشان دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و یاساى بودجەیە کە دو بابەتى
زۆر گرنگن بۆ هەمو خەڵکى کوردستان، ئەوە تێڕوانین و دید و بڕواى ئێمەیە لە
فراکسیۆنى گۆڕان و بە جدییشەوە کارى بۆ دەکەین".