جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە

29/10/2022

ئەمڕۆ شەممە، لەمەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆران لە شارى سلێمانى، هەردوو جڤاتى نیشتمانى و گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەئامادەبونى هەردو لیژنەى باڵاى کۆنفرانس و دەستەى هەماهەنگى کۆنفرانس کۆبونەوە و تێیدا شەش راپۆرتى ئامادەکارى کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان تاوتوێکران.
لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر ئەوەى لە ئایندەیەکى نزیکدا، بۆ تێپەڕاندنى ئاڵنگارییەکانى بەردەم بزوتنەوەکە، دوەم کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە نزیکترین کاتدا ببەسترێت.
ئەندامانى هەردوو جڤات جەخت دەکەنەوە؛ لەکۆبونەوکانى وەفدى گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان جێبەجێکردنى هەنگاوەکانى چاکسازى دوپاتبکرێتەوە.

فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر