"کەمیی خزمەتگوزارى لە کفرى و چەند پرسێکى ناوخۆیی تاوتوێکرا"

05/11/2022


ئەمڕۆ شەممە (٥/١١/٢٠٢٢)، شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزای کفری و نوێنەرانی مەکۆی کفری لە حکومەت و جڤاتی گشتی سەردانى مەکۆى سەرەکییان کرد و لەگەڵ سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى و کاروبارى باژێرەکان و فراکسیۆنەکان و سەرۆکى تیمى حکومەت کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا چەند پرسێکی تایبەت بە شاری کفری بەتایبەت کەمى خزمەتگوزارى و پشتگویخستنى قەزاکە خرایەڕو، جەخت لەوە کرایەوە تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى خۆجێى هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەى خزمەتى شایستە پێشکەشى شارەکە بکرێت.

هاوکات ئامادەکارییەکانى بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى و چەند پرسێکى ناوخۆیی دیکە بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.


هەواڵی زیاتر