بەڵێن ئیسماعیل: تا ئەم ساتە، هێزە چەکدارەکان و داهات لە هەرێمى کوردستان دو بەشن و زۆرترین گەندەڵیشیان تێدایە

09/11/2022

بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکى لیژنەى دەسپاکى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت: تا ئەم ساتە، هێزە چەکدارەکان و داهات لە هەرێمى کوردستان دو بەشن و زۆرترین گەندەڵیشیان تێدایە، تا ئەو دو بابەتە رێکنەخرێت و بە نیشتیمانى نەکرێن، قسەکردن لەسەر چاکسازى زیاتر لە قسەیەکى بەتاڵ دەچێت.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان و سەرۆکى لیژنەى دەسپاکى، لەبارەى پرسى چاکسازى و هەنگاوەکان بە ئاڕاستەى رێکخستنەوە و دژایەتى گەندەڵى، ئاماژە بەوە دەکات؛ هەندێک کار و رێکخستنەوە لەسەر بەرمەبناى یاساى چاکسازى ئەنجام دراوە، پێمانوایە ئەوەى کراوە هەنگاوى جدى نین و هەنگاوەکانى روبەڕوبونەوەى گەندەڵى و ئەنجامدانى چاکسازى لەجێى تموحى کەسمان نەبوە، بەتایبەت لە دیدى ئێمەوە وەک فراکسیۆن و بزوتنەوەى گۆڕان.

دەشڵێت: تا ئەم ساتە، هێزە چەکدارەکان لە هەرێمى کوردستان دوبەشن، هاوکات داهات لە هەرێمى کوردستان دو بەشە و زۆرترین گەندەڵى لەو دو سێکتەرە هەن، بۆیە تا ئەو دو بابەتە رێکنەخرێت و بە نیشتیمانیى نەکرێن، قسەکردن لەسەر چاکسازى زیاتر لە قسەیەکى بەتاڵ دەچێت.


هەواڵی زیاتر