ئەنجومەنى قەزاى کەلار و کفری لەگەڵ تیمی حکومی گۆڕان لە ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە

20/11/2022

ئەنجومەنى قەزاى کەلار و کفری لەگەڵ تیمی حکومیی بزوتنەوەى گۆڕان لە ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە بۆ تاوتوێردنى چۆنیەتى پێشکشەکردنى خزمەتى زیاتر بە هاوڵاتییان و هەماهەنگى نێوانیان.

ئەمڕۆ (٢٠/١١/٢٠٢٢) باژێروانان و ئەندامانى ئەنجومەنى قەزا و ئەندامانی چڤاتی گشتی لە کەلار و کفرى، لە مەکۆی کەلار لەگەڵ تیمی حکومی خۆجێی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان  کۆبونەوە و تێیدا جەخت لە بەرنامەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و رێککەتنە سیاسییەکانى کرانەوە کە ئامانج لێیان خزمەتکردنی هاوڵاتیان و گوێ گرتنە لە داواکاری و کێشەکانیان.

لە کۆبونەوەکەدا ئاڵوگۆڕى بیروڕا و تێڕوانین و سەرنجەکان کرا و جەخت لەسەر هەمانگی زیاتری نێوان  نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆران لەحکومەتی خۆجێى سنورەکە کرایەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان و بەدەمەوەچوونی کێشە و گرفتەکانیان.


هەواڵی زیاتر