"پێویستە نێو ماڵی کورد رێکبخەینەوەو بۆ یەک ئامانج ھەوڵبدەین کە ئەویش بەدەستھێنانانەوەی مافەکانمانە"

23/11/2022

لە کۆنفرانسى تایبەت بە پرسى گەلى کورد لەوکۆشکەى پەیماننانەى لۆزانى تێدا واژۆکرا، نوێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان لە وتەیەکدا جەخت لە پێویستى یەکڕیزى کورد دەکاتەوە بۆ بەدەستھێنانەوەی مافەکان و رایگەیاند: پێویستە ھەوڵبدەین نێو ماڵی کورد رێکبخەینەوەو  ھەموان بۆ یەک ئامانج ھەوڵبدەین کە ئەویش بەدەستھێنانانەوەی مافەکانمانە.

لەشاری لۆزانی سویسرا لەبەردەم کۆشکی ئوشی (ئەوکۆشکەی پەیماننامەی لۆزانی تێدا ئیمزاکرا) کۆنفرانسێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچو بۆ ئامادەکاری و ھەوڵدان بۆ خۆڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردو یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد، بە مەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و بە ئامانجی بە دەستھێنانەوەی  سەرجەم مافەکانی کورد لەژێر چنگی داگیرکەران و سنوردانان بۆ هێرش و پەلامارەکان بۆ سەر خاکی کوردستان و ئەو زوڵم و ستەمەی لەگەلى کورد کراوە.

بژوێن ئەحمەد بەنوێنەرایەتی ئەنجومەنی سویسرای بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری کۆنفراسەکەى کرد و لەو وتەیەدا کە پێشکەشى کردجەختى لە بەگەڕخستنى هەوڵەکان و کارى پێکەوەیی کرد بۆئەوەى زوڵمی دیکەى مێژوی لە کورد نەکرێت و سنوریش دابنرێت بۆ هێرشەکانى سەر خاکى کوردستان وتى: هەوڵ و ئامانجمان ئەوەیە وەک گەلانی دونیا بە ئازادی بژین.


هەواڵی زیاتر