گۆڕان لە سویسرا: ئامادەی هەر هاوكارییەكین بۆ پشتیوانی پرسە نیشتمانییەكان و یەكدەنگی ڕەوەندی كوردی

20/04/2026

وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەی نوێنەرانی پارتە سیاسیەكان لە سویسرا جەخت لە پێویستی یەکبوونی ڕەوەندی کوردی و یەكدەنگی و یەكگوتاری كورد دەكاتەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان و ئامادەیی خۆشی نیشاندەدات بۆ ئەو پرسە و هەر هاوکارییەک کە ببێتەهۆی پاراستن و بەهێزکردنی ڕەوەندی کوردی.

لە پەراوێزی ئەو ڕوداو و پێشهات و ئەو ئاڵنگاریانەی روبەڕوی هەر چوار پارچەی کوردستان بووەتەوە و بە مەبەستی خستنەڕووی گرنگی یەکڕیزی و ڕێکخستنی نێوماڵی کوردان، نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە پارتە کوردستانیەکان لە کانتۆنی بێرنی پایتەختی سویسرا، کۆبوونەوە.

وەفدی گۆڕان کە پێکهاتبوو لە؛ (ڕەفیق عەبدوڵا - بەرپرسی ئەنجومەنی سویسرا، ئەکبەر ڕەفعەت - سکرتێری ئەنجومەنی سویسرا و قادر محمد - ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری وڵاتی سویسرای بزوتنەوەی گۆڕان)، لە دیدارەكەدا جەختیان لەسەر پێویستی یەکبوونی ڕەوەندی کوردی کردەوە، بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت لە نوێنەرایەتی كورد و دۆزە رەواكەی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان، هاوكات ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک کە ببێتەهۆی پاراستن و بەهێزکردنی یەکبوونی ڕەوەندی کوردی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی یەکڕیزی و پتەوکردنی نێوماڵی کوردان دووپات كرایەوە و کرا، فراوانترکردنی بەشداری نوێنەرایەتی زیاتری پارتە سیاسیەكان و ڕەوەندی كوردی بەپێویست زانرا.


هەواڵی زیاتر