سویسرا؛ گۆڕان پشتیوانی بۆ رۆژئاوای كوردستان دوپات دەكاتەوە

11/02/2025


شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەردانێكدا بۆ نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەشاری جنێفی سویسرا پشتیوانی بزوتنەوەكە بۆ دۆزی گەلی كورد و خەباتی رۆژئاوای كوردستان دوپاتدەكەنەوە و نوێنەرایەتی رۆژئاواش هەڵوێستی بەردەوامی بزوتنەوەی گۆڕان و میدیاكەی بۆ رۆژئاوای كوردستان بەرز دەنرخێنن.

شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سویسرا بۆ و دووپاتکردنەوەی پشتیوانی مەعنەوی و سیاسی بۆ خەبات و تێکۆشانی کوردانی ڕۆژئاوا، سەردانی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد و لەلایەن هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتەكەوە پێشوازیییان لێكرا، لە دیدارێكیشدا پەیوەندییەكانی هەردولا و بۆچوونەكان پەیوەست بە دۆخی سیاسی و دۆزی گەلی كورد و چالاكییەكانی رەوەندی كوردی گفتوگۆكرا.

شاندی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەی هاوكاری و پشتیوانیان دوپاتكردەوە و لای خۆشیانەوە، نوێنەرایەتی رۆژئاوا ستایشی هەڵوێست و هاوكاری و پشتیوانییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و میدیای بزوتنەوەكەیان كرد.


هەواڵی زیاتر