کۆبونەوەى د. بورهان یاسین و باژێروانەکانى گۆڕان بەڕێوەچو
26/11/2022
د. بورهان
یاسین و باژێروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا دۆخى سیاسى و پێشهاتە
نوێیەکان و پرسى گۆڕانکارى و پڕۆژەى ئاشتەوایی تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە
(٢٦/١١/٢٠٢٢)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى، د. بورهان یاسین
نوسەر و لێکۆڵەرى گەورەى کورد، لەگەڵ باژیروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان کە هاوکات
ئەندامى جڤاتى نیشتیمانین کۆبوەوە.
د. بورهان
یاسین تیشکى خستە سەر ئەو هەلومەرجە سیاسیەى لە ناوچەکە لەئارادایە و کاردانەوەى ئەو
دۆخە لەسەر کورد و دۆزە رەواکەى لە پارچەکانى کوردستان، هاوکات دۆخى عێراق و
هەرێمى کوردستان و پرسى گۆڕانکار و پڕۆژەى ئاشتەواییى خستەڕو.
لە
کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیەکى بونیادنەر و تێروتەسەل لەنێوان هەردولا بەڕێوەچو، باژێروانەکانى
بزوتنەوەى گۆڕان جەختیان کردەوە کە پشتیوانى ئەو پڕۆژەی ئاشتەواییە و هەر
پڕۆژەیەکى دیکە دەکەن کە بە ئاڕاستەى کاراکردنى رۆڵە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى
گۆڕان و بزاوتى گۆڕانکارى بێت لە کوردستان.