وتارى گۆڕان لە کۆنفرانسى نەتەوەیی کوردستان لە هۆڵەندا

02/12/2022

کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردستان دەستیپێكرد و تێیدا بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: لەم هەلومەرجە تایبەت و دژوارەی ئێستای ناوچەکەماندا و دەرەنجامی خەبات و واقیعی سیاسی کورد دەخوازێت كە: هەوڵو تواناکانی هەموو هێز و ناوەندە سیاسیەکان لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات بە ستراتیژێکی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی فۆرمۆلە بکرێ.

ئەمڕۆ هەینی (٢/١٢/٢٠٢٢) لە هۆڵەندا و بە بەشداری نوێنەری لایەنەسیاسیەکان و رێکخراوەکان و ژمارەیەك كەسایەتی کەسایەتی (٢١)هەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.

لە کۆنفرانسەکەدا وتاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەلایەن هەردو هاوسەرۆک پێشكەشكرا ، بزوتنەوەی گۆڕان بەتیمێکی ١٥ کەسی بەشدارە و پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن فوئاد جەمال سەلام ڕێکخەری ژووری رەوەندی کوردی پێشکەشکراو لەپەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا وێڕای پیرۆزبایی لە ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەخت لەسەر کرایەوە لەوەی، لەم هەلومەرجە تایبەت و دژوارەی ئێستای ناوچەکەماندا و دەرەنجامی خەبات و واقیعی سیاسی کورد دەخوازێت كە: هەوڵو تواناکانی هەموو هێز و ناوەندە سیاسیەکان لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات بە ستراتیژێکی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی فۆرمۆلە بکرێ.

بزوتنەوەی گۆڕان لە وتاری كۆنفرانسەكەدا لەگەڵ ئیدانەكردنی هێرش و. پەلامارەكان بۆ سەر خاكی كوردستان، جەخت لە دۆزی رەوای گەلی كورد لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان كرایەوە و داواكرا خەباتی ناو وڵات و رەوەندی كوردی غ تەواوکەر و هەماهەنگی یەکتر بن بەتایبەت لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا.

فوئاد جەمال دوپاتی كردەوە: یەکدەنگی، یەکڕەنگی، یەکێتی نەتەوەیی کورد و کوردستان ، وەلاوەنانی سەرجەم ناکۆکییەکان پێویستی بنەڕەتی ئەم قۆناغەیە و تاکە ڕێگەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەرانی کوردستان و گەیاندنی کورد و کوردستان بە کەناری ئارامی و سەرکەوتن، هەروەك داوای كرد مەیدانی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و فەرهەنگی و مەدەنیانە لەدەرەوەی وڵات زیاتر و کاراتر بکرێ کەمپەینی زۆر و کاریگەر لەسەر ئاستی هەموو جیهان ساز و ئامادەبکرێ


هەواڵی زیاتر