ژوری ڕەوەندی کوردی (گۆڕان لە بەردەم دەرفەت و ئاستەنگەکاندا) تاوتوێ دەكات

21/09/2026

ژوری ڕەوەندی کوردی کۆبونەوەیەکی سیاسی و ڕاوێژکاری لەگەڵ دلێر عەبدولخالق، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ناونیشانی (گۆڕان لە بەردەم دەرفەت و ئاستەنگەکاندا) بەڕێوەبرد.
لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژوری ڕەوەندی کوردی، کورتەیەکی لەسەر پێشنیار و سەرنجە سەرەتاییەکانی بابەتی کۆبونەوەکە پێشکەشکرد و دواتر، ژینۆ مەحمود، ئەندامی جڤاتی ڕاوێژکاری، کۆبونەوەکەی بەڕێوەبرد.
لە كۆبونەوەكەدا، دلێر عەبدولخالق بە وردی تیشكی خستە سەر دۆخی سیاسی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و لێكەوتەكانی لەسەر دۆخی ناوخۆیی.
هەروەك باسی لە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان كرد بەتایبەت تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و دەرفەت و ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم بزوتنەوەکە و پێویستییەکانی قۆناغی داهاتوو بە ئاڕاستەی جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسیەكەی و خزمەتی گشتی.

لە كۆبونەوەكەدا، بەشداربوان بە سەرنج و تێبینییە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانیان بە گەرموگوڕی بەشدارییان کرد و کۆمەڵێک پرسیار و پێشنیاریان لەسەر دۆخی ئێستا و ڕوانگەی داهاتووی بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕوو.
لە کۆتاییدا، وەڵامی پرسیار و پێشنیارەکانی بەشداربووان درایەوە و کۆبونەوەکە بە گفتوگۆیەکی دەوڵەمەند و ڕێکخراو لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی بزوتنەوەی گۆڕان لە قۆناغی ئێستادا کۆتایی هات.


هەواڵی زیاتر