بەڵێن ئیسماعیل: لێبڕین و پاشەکەوتى موچە و راگرتنى پلە بەرزرکردنەوە زوڵم و ناهەقى و نایاسایی بون بەرامبەر موچەخۆران

07/12/2022

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمان رایدەگەیەنێت؛ بە هۆکارى قەیرانى دارایی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخى دارایی لەلایەن حکومەتەوە پەنا براوەتە بە ر لێبڕین و پاشەکەوتى موچە و راگرتنى پلە بەرزرکردنەوە کە هەمو ئەوانە زوڵم و ناهەقى و نایاسایی بون، ئیستا دۆخى دارایی بەراورد بە ساڵانى رابردو باشترە و حکومەت ئەرکە لەسەر شانى و یاسایە کە دەبێت ئەو مافە یاساییانە بۆ موچەخۆران بگەڕێنرێتەوە و نابێ لەژێر ناوى یاسایەکى نوێ رێگرى لەو مافەى موچەخۆران بکرێ.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامى لیژنەى دارایی و ئابورى لە پەرلەمانى کوردستان، ئاشکراى دەکات لیژنەکەیان بەرمەبناى یاداشتى پەرلەمانتاران و  داواکارى هاوڵاتیان و موچەخۆران راپۆرتێکى تیر و تەسەلى لەبارەى دۆخى دارایی و ئەو ماف و شایستە داراییانەى پەیوەندیان بە موچەى فەرمانبەران و هاوڵاتیان و فەرمانبەرانى گرێبەست و مامۆستایان و خانەنشینان و دۆخى موچە و بە ئەلیکترۆنى کردنى سیستمى موچە و دارایی هەیە و کۆى تێڕوانینەکانى تێدا جێکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات چارەسەریان بۆ کۆى ئەو لایەنانە خستوەتەڕو ،م ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و دۆزینەوەى رێگە چارە لە کۆبونەوە لەگەڵ حکومەت، "لە پێشنیازى راپۆرتەکە بۆ پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران، بە رونى راى خۆمان دەربڕیوە کە یاساى (خدمە مدنى) وەک خۆى جێبەجێ بکرێت و شایستە دارایی و ئیداریەکان دەستپێبکاتەوە، چونکە بە ناشایستەی و نایایی راگیراوە".
بەڵێن ئیسماعیل دەڵێت: پێشتر و بە هۆکارى قەیرانى دارایی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخى دارایی لەلایەن حکومەتەوە پەنا براوەتە بە ر لێبڕین و پاشەکەوتى موچە و راگرتنى پلە بەرزرکردنەوە کە هەمو ئەوانە زوڵم و ناهەقى و نایاسایی بون، ئیستا دۆخى دارایی بەراورد بە ساڵانى رابردو باشترە و حکومەت ئەرکە لەسەر شانى و یاسایە کە دەبێت ئەو مافە یاساییانە بۆ موچەخۆران بگەڕێنرێتەوە و نابێ لەژێر ناوى یاسایەکى نوێ رێگرى لەو مافەى موچەخۆران بکرێ.

دەشڵێت: ناکۆکى پارتى و یەکێتى نابێ ببێتە رێگر لەوەى پڕۆژە یاساى بودجە دوابخرێت و هاوڵاتیان باجەکەى بدەن، داواى کۆبونەوەشمان کردوە لەگەڵ ئەنجومەنى راژە بۆئەوەى ناهەقى نەکرێت و بێ متمانەیی و گومان نەمێنێت لەنێوان موچەخۆر و حکومەت و هیچ فەرمانبەرێک گلەیی نەبێت لەوەى پێیوابێت غەدرى لێ دەکرێت لە ئایندەدا".


هەواڵی زیاتر