خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین سەردانی (سبەی) دەکەن
06/03/2019
ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی راپەڕین لە (29)مین ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستاندا سەردانی سایتی (سبەی) دەکەن.
رۆژی سێشەممە (5/3/2019) هاوکات لەگەڵ ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی راپەڕین سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفایان کرد وەک ئەندازیاری راپەڕین، دواتریش بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە لە کار و ئیشە رۆژنامەوانییەکان سەردانی سایتی (سبەی)یان کرد و شێوازی چۆنیەتی کارکردن و روماڵی روداوەکان و گەیاندنی زانیارییەکان لە (سبەی)یەوە خرایەڕو.
سایتی (سبەی) لە (20/3/2007) وەکو یەکەم رۆژنامەی ئەلیکترۆنی و یەکەم دامەزراوەی میدیایی کۆمپانیای وشە بە سەرپەرشتی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و بە بڵاوکردنەوەی پەیامی (سبەی) دەستی بە پەخش کرد.