بەڵێن ئیسماعیل: پێشنیاری کڕینی ئۆتۆمبێل و سندوقی هاوکاریی پەرلەمانتارانمان رەتکردەوە

06/03/2019

ناوی ئەندامانی (14)
لیژنەکەی پەرلەمان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرا، جێگری
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت: پێشنیاری کڕینی ئۆتۆمبێل و سندوقی هاوکاری
پەرلەمانتارانیان رەتکردوەتەوە.

بەڵێن ئیسماعیل،
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند؛ لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا فراکسیۆنەکانی
پەرلەمان ناوی ئەندامانی لیژنەکانیان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە و
لە چەند رۆژی داهاتوشدا کۆدەبنەوە لەسەر دیاریکردنی بەرکەوتە و پەسەندکردنی
ناوەکان.

وتیشی: تەوەرێکی
دیکەی کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی ئیداریی و چاکسازیی ناو پەرلەمان بو، کە چەند پێشنیازێک
خرانەڕو، لەوانەش دروستکردنی سندوقێکی هاوکاریی بو بۆ پەرلەمانتاران کە پێشنیازی
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بو، بەڵام فراکسیۆنی گۆڕان و فراکسیۆنەکانی دیکەش
پێشنیازەکەیان رەتکردەوە.

جێگری سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێشنیازێکی دیکە هەبو سەبارەت بە دابینکردن
و کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران و وەک فراکسیۆنەکەیان جەختیان کردەوە لە
رەتکردنەوەی کڕینی ئۆتۆمبێل لەسەر بودجەی گشتی یاخود پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران.


هەواڵی زیاتر