ژوری رەوەندی کوردی خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و چەند پرسێکی تر تاوتوێ دەکات

19/01/2023

ژوری رەوەندی کوردی ئامادەکاریی دەکات بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی دەرەوە و چەند پرسێکى تایبەت بە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆنفڕانسى نیشتیمانى و قۆناغى نوێ تاوتوێ دەکات.

لە کۆبونەوەکەدا کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال سەرپەرشتیارى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاو ڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات  سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکانی ژوری رەوەندی کوردی و چەند پرسێکی دیکە، تەوەری گفتوگۆی هه ڵسوڕاوان بو.

ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان لەسەر شێوازی کارکردنی ئۆرگانەکانی دەرەوە و چۆنیەتى هەنگاوەکانى رێکخستنەوەی ژوری رەوەند و کۆنفرانسی نیشتمانی و پرسەکانى دیکە  خستەڕو،  هاوکات جەختیان کردەوە کە هەوڵەکانى خۆیان چڕ دەکەنەوە بۆ هەنگاوەکانى رێکخستنەوە و سەرخستنى کارەکانى ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەت رەوەندى کوردى.


هەواڵی زیاتر