گوڵستان سه‌عید: هەشتی مارس رۆژی خه‌بات و تێكۆشانی ژنانه
08/03/2019
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان
رایدەگەیەنێت؛ هەشتی مارس رۆژی بەرزکردنەوەی دەنگی هەقە بەرامبەر نادادپەروەریی،
رۆژی خەبات و تێکۆشانی ژنانە، رۆژی هه‌وڵدانه بۆ باشتركردنی ژیانی ژنان و دروستكردنی هه‌لی
كار بۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ هه‌وڵدەدن لە پەرلەمانەوە ئه‌و یاسایانه
ده‌ربكه‌ین كه په‌یڕه‌وی له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و قازانجی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای
تێدایه به توێژی ژنانیشه‌وه، به‌جۆرێك كه هیچ نایه‌كسانییه‌كی جێنده‌ری تێدا
نه‌بێت، هەروەک
هەموارکردنەوەی یاسای
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان و یاسای سزادانی عێراقی و یاسای
باری كه‌سێتی بە کاری لە پێشینەی خۆیان دانا
گوڵستان سه‌عید،
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: وێڕای پیرۆزباییم
بۆ ژنانی كوردستان، به‌ڕای من هەشتی مارس نه چه‌ژنه، نه رۆژی جلی كوردییه
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌بینرێت، هەشتی مارس رۆژی خه‌بات و تێكۆشانی ژنانه،
رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌قه به‌رامبه‌ر به ناهه‌قی و نادادپه‌روه‌ری،
رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی مرۆڤایه‌تییه به‌رامبه‌ر به‌و ناهاوسه‌نگییه‌ی
به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت له كوشتنی ژنان، رۆژی هه‌وڵدانه بۆ
باشتركردنی ژیانی ژنان و دروستكردنی هه‌لی كار بۆیان.
سەبارەت خەباتی ژنان و هەوڵدان بۆ
بەدەستهێنانی مافەکانیان، گوڵستان سەعید لە هەشتی مارسدا بە (سبەی) وت :"
هەشتی
مارس پێداگریكردنه له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ژنان له‌ناو پارته سیاسیه‌كان له
ئاستێكی باڵای سه‌ركردایه‌تی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار چ له‌ناو پارته سیاسییه‌كان
و چ له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو لیژنه‌كانی دانستانكاری نێوان
پارته سیاسییه‌كا،ن یان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند، رۆژی به‌رگریكردنی
له مافی به‌ده‌ستهێنانی ئاسته باڵاكانی خوێندن بۆ ژنان به‌ده‌ر له‌وه‌ی سه‌ربه
هه‌ر پارتێكی سیاسی بن، رۆژی ده‌سته‌به‌ركردنی ئازدییه بۆ ژنان".
ئەو
پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان، ئاماژەی بەوەکرد؛ ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌س نییه بۆ
داواكردنی ئه‌و مافانه، به‌ڵكو پێویستمان به‌وه‌یه كه هه‌مو رۆژه‌كان له خه‌بات
و تێكۆشاندا بین و پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌یی له‌ده‌ست
ژن‌دا نین و نابه‌رامبه‌ریی ده‌كرێت له دژیان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ژنان و هاوسه‌نگییه‌ك
دروست بكرێت له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، وتیشی :"ئه‌م رۆژه كه وه‌كو زه‌نگێكه
به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتداراندا، ئێمه‌ش وه‌كو ژنان پێویسته خۆمان پێداگری بكه‌ین له
رۆژه‌كانی تری ساڵدا ئه‌ویش له‌ڕێگەی خۆپڕچه‌ككردنمان له‌ڕوی مه‌عریفی و
زانستی كه بتوانین مافه‌كانمان بگێڕینه‌وه كه به‌هۆی دۆخی ناله‌باری وڵاته‌كه‌مان
له‌ده‌ستچون".
سەبارەت بەوەی له پەرلەمان وەک بەرزترین دەسەڵاتی
یاسادانان چی بكرێت بۆ گه‌یشتنی ژنان به مافه‌كانیان، گوڵستان سه‌عید وتی
:"ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ئه‌و یاسایانه ده‌ربكه‌ین كه په‌یڕه‌وی له مافی مرۆڤ
ده‌كه‌ن و قازانجی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای تێدایه به توێژی ژنانیشه‌وه، به‌جۆرێك
كه هیچ نایه‌كسانییه‌كی جێنده‌ری تێدا نه‌بێت".
بەپێویستی زانی؛ هه‌وڵبده‌ن له‌م قۆناغه‌دا یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
توندوتیژیی دژی ژنان هه‌موار بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای سزادانی عێراقی و یاسای
باری كه‌سێتی كه تایبه‌ته به خێزان و ژنان، چونکە بەوتەی ئەو :"ئەو یاسایه
زۆر ناهه‌قی و نامبه‌رابه‌ریی تیایه بۆیه پێویسته هه‌وڵی هه‌مواركردنی بده‌ین
و هه‌مو ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه هه‌مواربكه‌ین كه تیایدا ناهه‌قی به ژنان
كراوه و به‌كه‌م سه‌یر كراون".
گوڵستان سەعدی وتیشی :"یاسای چاكسازیی یه‌كێكه له یاسا زۆر
باشه‌كان كه تاڕاده‌یه‌ك به‌شێك له كێشه‌كانی ژنان چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌وه‌ی
كه موچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان دابین ده‌كات، له‌كاتێكدا له كۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه زۆرێك له ژنان و كچان هاوسه‌ره‌كانیان یان باوك
و برایان له‌ده‌ستداوه و پێویستیان به چاودێری هه‌یه، ده‌كرێت له‌ڕێگەی یاسای
چاكسازیی بودجه‌ی وڵات رێكبخرێته‌وه و كارێكی وا بكرێت ژنان سودمه‌ند بن لێی،
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێداگریی له موچه‌ی كابانی
ماڵ كه له رابردودا و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی گۆڕاندا چه‌سپاندومانه و داكۆكیمان
لێكردوه، ئێستاش داكۆكیی لێ ده‌كه‌ین".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، بەشێکی دیکەی ئەرکەکانیانی وەک پەرلەمانتار
و نوێنەری خەڵک رونکردەوە کە؛ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بین كه كه‌رتی تایبه‌ت ببوژێنینه‌وه به‌جۆرێك
كه هه‌لی زیاتری كار بۆ ژنان بڕه‌خسێت به‌تایبه‌ت له كاتێكدا كه زۆرێك له
ژنان و كچان هه‌ن كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵان یاخود به‌هۆی دۆخێكه‌وه نه‌یانتوانیوه
خوێندن ته‌واو بكه‌ن و له‌ئێستادا بێكارن.