مەکۆى کەلار؛ ئەرکە رێکخراوەییەکان و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و کۆنفڕانسى نیشتیمانى تاوتوێ کرا
04/02/2023
لە کۆبونەوەیەکدا لە مەکۆى کەلار، ئەرکە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورى ئەنجومەنى قەزاى کەلار و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و پرسى ئاشتەوایی و بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى تاوتوێ دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (٢٠٢٣/٢/٤)، بە ئامادەبونی سەرپەرشتیارى ژووری پەیجوری، لە مەکۆى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى دواین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ناوخۆیی و ئەرکە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورى ئەنجومەنى قەزاى کەلار بەڕێوەچو.
لەکۆبوونەوەکەدا دواین هەوڵ و هەنگاوەکانى بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان و پڕۆژەى ئاشتەوایی و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغی داهاتو گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هاوکات ئەندامانى ئەنجومەنى قەزا پێشنیار و سەرنج و روانینەکانى خۆیان خستەڕو بۆ باشتر بەڕێوەچونى هەوڵ و هەنگاوەکان.