جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبنەوە

11/02/2023


جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى پرسە هەنوکەییەکان و دۆخى ناوخۆیی و دانانى میکانیزمى کردارى بۆ جێبەجێکردنى ئەو بانگەوازەى بزوتنەوەى گۆڕان بڵاویکردەوە، کۆدەبنەوە.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە (2023/2/11)، کۆبونەوەى هەردو جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى پرسە هەنوکەییەکان و دۆخى ناوخۆیی و دانانى میکانیزمى کردارى بۆ جێبەجێکردنى ئەو بانگەوازەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ خۆڕیکخستنەوە و ئاشتەوایی بڵاوى کردەوە دەستیپێکرد.

بەپێى تەوەرى کۆبونەوەکە؛ مانگى شوبات مانگى دیدار و گفتوگۆیە بۆ بەیەکەوە کارکردن و بڕیاردان و بەهێزکردنەوەى گۆڕان، لە چوارچێوەى بانگەوازەکەشدا پەیوەندى بە هەمو کارەکتەر و کەسایەتیەکان و گۆڕانخوازان دەکرێت بۆ بەیەکەوە کاکردن.

هاوکات دیاریکردنى ئەرکى باژێروانەکان و ژورەکان و یەکە رێکخراوەییەکان بۆ قۆناغى نوێ، تەوەرێکى دیکەی کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕانە.


هەواڵی زیاتر