ئەنجوومەنی قەزای کفری پڕۆسەی ئاشتەوایی و راسپاردەی دواین كۆبونەوەی جڤات تاوتوێ دەكات

14/02/2023

بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بانگەواز و پڕۆسەی ئاشتەوایی، و ڕاسپاردەی دوا کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی، لەمەکۆی کفری و بەسەرپەرشتی باژێروان و ئەندامانی ئەنجوومەن کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی قەزای کفری.

لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بانگەوازی ئاشتەوایی و ھەنگاونان بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی و قۆناغی نوێ كرا و جەختكرایەوە لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەپێناو بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان.

لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای كفری بانگەوازەكەی بزوتنەوەی گۆڕان و راسپاردەكانی جڤاتی نیشتیمانیان بەرزنرخاند و ئامادەییان دەربڕی بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێك بە ئامانجی كاریگەرتربونی بزوتنەوەی گۆڕان و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی.


هەواڵی زیاتر