ئەنجومەنی قەزای کفری راگەیەندراوێکی بۆساڵیادی راپەڕینی شارەکە بڵاوکردەوە
10/03/2023
ئەنجومەنی قەزای کفری، بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی قەزای کفری، رایدەگەیەنێت؛
ڕاپەرین وەک بڕینی قۆناغێکی گرنگ لەوێستگەی سیاسی و خەباتی شۆڕگێری پەرلەمان و
حکومەتی ھەرێمی لێ بەرهەمھات، بەڵام بەداخەوە، دوای (٣٢) تائێستا ئەم شارە دێرینەی
کوردستان کە بەشاری وەزیران و ئەدیبان و ھونەرمەندان و شوێنەوار و پێشمەرگە و
شەھیدان ناسراوە، خەڵکەکەی و شارەکەش گلەیی و بێزاریان هەیە لە بێ خزمەتی و بێکاری
و زیادبون و بەردەوامی دیاردەی کۆچکردن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە (٣١) ساڵی رابردوو و بەئێستاشەوە حکومڕان
و دەسەڵاتدارى سەرجەم جومگە و یەکەئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنیەکان نەیتوانیووە بەباشی
خزمەت بکات ، شارێک دەوڵمەند بەنەوت و کانزا، بەڵام بەداخەوە تەنھا دوکەڵەکەی بۆ خەڵکەکەیەتی،
شارێک پڕ لەشوێنەوار و گەشتووگوزار و سەرچاوەی ئاو بەڵام بەداخەوە رۆژ بەرۆژ شوێنەوارە
مێژوویەکانمان دەڕوخێت بەبەرچاوی بەرپرسانەوە فەرامۆشتر دەکرێن .
دەشڵێت: ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان ھەمیشە
هەوڵ و ئامانجمان خزمەت و گەیاندنی دەنگ و داخوازیەکانی شار بووە و بەردەوامیش دەبین.
دەقى راگەیەندراوەکە:
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و تێکۆشەران و شەھیدانی ئەنفال و پێشمەرگە
دێرینەکان .
لە (٣٢)یەمین ساڵیادی ڕاپەرینی
جەماوەری شارەکەماندا گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە ئەکەین بۆ ڕزگار بوون لەجەور و
ستەمی ڕژیمی فاشیست و دیکتاتۆری بەعس.
چەپکە گوڵی نێرگزی بەھار دەسکەنەی ڕووحی شەھیدان دەکەین و سەرمان نەوی
دەکەین لەئاستی خەبات و قوربانیدانیان .
راپەرین وەچەرخانێکی گرنگ بوو لە مێژووی میللەتەکەمان و لەدوای خەباتی
چەندین دەیە بەدەستھات، بەرنامە رێژی ئەندازیاری ڕاپەرین ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا
و بەتێکۆشانی ھێزی پێشمەرگە و بەتایبەت پارتیزانەکان و چۆڵنەکردنی ناوچەکانی گەرمیان
و کوێستان و دروستکردنی رێکخستنە نھێنیەکان لەناو شار بۆ جۆشدانی خەڵک لەبەرەبەیانی
(١٠/٣/١٩٩١) بە فەرماندەیی شەھید حەمەڕەش و عوسمانی حاجی محمود و پێئشمەرگە پارتیزانەکان
و ھاوکاری ڕێکخستنەکانی (سرک) بۆ یەکەمجار شاری کفری و باوەشاسوار ھەوای ئازادی ھەڵمژی.
راپەرین وەک بڕینی قۆناغێکی گرنگ لە وێستگەی سیاسی و خەباتی شۆڕگێری
پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی لێ بەدەستھات. لەدوای (٣٢) ساڵ بەداخەوە تائێستا
ئەم شارە دێرینەی کوردستان کە بەشاری وەزیران و ئەدیبان و ھونەرمەندان و شوێنەوار
و پێشمەرگە و شەھیدان ناسراوە بەداخەوە لەدوای سێ دەیە ھێشتا خەڵک و شارەکەشمان گلەیی و بێزاری و بێخزمەتی
و بێ کاری و کۆچردن و ھتد تیادا بەردەوامە . ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان ھەمیشە خزمەتمان
کردووە لە پێناو گەیاندنی دەنگ و داخوازیەکانی شار .
لە سی و یەک ساڵی رابردوو و بەئێستاشەوە کێ حوکمڕان و سەرجەم جومگە و
یەکەئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنیەکانی بەدەستەوەیە و نەیتوانیووە بەباشی خزمەت
بکات .
شارێک کە دەوڵمەند بەنەوت و کانزا، بەڵام بەداخەوە تەنھا دوکەڵەکەی بۆ
خەڵکەکەیەتی . شارێک پڕ لەشوێنەوار و گەشتووگوزار و سەرچاوەی ئاو بەڵام بەداخەوە رۆژ
بەرۆژ شوێنەوارەمێژوویەکانمان دەرووخێت بەبەرچاوی بەرپرسانەوە فەرامۆشتر دەکرێ .
ئومێد دەکەین وەک ئەم یادە بکەینە بۆنەیەک بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵک خزمەتکردنی شارەکەمان و بەرپرسانی ئیداری و بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان کە سەرجەم حکومەتی لەم سنوورەی بەدەستە
ئاوڕی جدی بدەنەوە لەشارێک لە رابردوو زۆرترین قوربانی و نەخشی ھەبووە لە مێژووی میللەتەکەمان .
دووبارە یادی ڕاپەرین پیرۆز بێت
نەمری بەشەھیدانی ڕاپەرین
سەربەرزی بۆ ئەوانەی بەشدار بوون و بەپاکی مانەوە
ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
١٠/٣/٢٠٢٣