شاندیکی مەکۆ و سەرۆکى فراکسیونی گوڕان سەردانی خانەوادەى ئازادکراوانی بادینانان دەکەن
29/03/2023
شاندیکی مەکۆی
بادنیان و سەرۆکى فراکسیونی گوڕان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای دهۆکى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانی
خانەوادەى ئازادکراوانی بادینانان دەکەن و سەرۆکى فراسیۆنى گۆڕانیش دەڵێت: چۆن لە
رابردو لەگەڵ خەم و ئازار و داواکارییەکانیان بوین و پشتیوانمان کردن، ئێستاش بۆ
لە نزیکەوە ئاگاداربون لە دۆخیان سەردانمان کردن.
گوڵستان سەعید،
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەبارەى سەردانەکەوە بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند:
لەسەرەتاى دەستگیرکردن و زیندانیکردنى دەستگیرکراوانى بادینانەوە هەڵوێستەکانى
ئێمە وەک فراکسیۆن رون بون بەوەى داواى ئازادکردنیانمان کردوە و وەک یەکەم
فراکسیۆنى پەرلەمان بەشدارى دانیشتنەکانى دادگا مان کردوە و پشتیوانى کەیسەکانمانیان
کردوە
هەر ئەرکێکیش خانەوادەکانیان
داوایان کردبێت بەدەمیانەوە چوین تا کارئاسانى و رێکخستنى دیدار و
چاوپێکەوتنەکانیان ئەو کاتەى لە زیندان بون.
وتیشى: لە
ماوەى رابردوودا بەردەوام چاودێرى رەوشى یاسایى و دۆخى تەندروستی زیاندانیکراوانى
بادینانمان کردوە و پەیوەندیمان لەگەڵ خانەوانەکانیان هەبوە و بەسەرمان کردوەتەوە،
ئیستاش ویستمان دواى ئازادکردنیان لە خۆشیەکانیشیان بەشداربین و لەگەڵیاندا بین و
هەر ئەرکێکى دیکەى پەرلەمانى مابێت بۆ ئاگادارى رەوشى یاسایى و ژیان و تەندروستیان
لەپەیوەندیدابین، ماڵەکان و خانەوادەکانیانمان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە دوبارە
گوێمان لێگرتن.
وتیشى: سەردانى
ماڵى قارەمان شکورى-شمان کرد کە ئەو حوکمدراوە و هێشتا لە زینداندایە و دۆخى ژیانی
خێزانەکەى زۆر ناهەموارە، بۆیە داواکارین دادگا بە دۆسیەکەیدا بچێتەوە و وەک
کەیسەکانى دیکەى بادینان مامەڵەى لەگەڵ بکرێت.