ئەندامانى لیژنەکانى پەرلەمان دیارى کران
10/03/2019
ئەندامانى (15) لیژنەى هەمیشەیى دیارى
کران و بڕیارە رۆژى سێشەممەش دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بۆ دەنگدان و
پەسەندکردنى ئەندامانى ئەو لیژنانە بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە
کۆبونەوەى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان بە مەبەستی
دیاریکردنی ئهندامان و سەرۆکی لیژنە ھەمیشەییەکان کۆبونەوە و دواتر ئەندامانى
فراکسیۆنەکان لە لیژنەکان دیاریکران، لەوبارەیەوە بەڵێن ئیسماعیل جێگرى سەرۆکى
فراکسیۆنى گۆڕان بە (سبەى) وت: "پەرلەمان (15) لیژنەى هەمیشەیى هەیە کە لە (165)
ئەندام پێکدێن بەپێی رێژەی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان، ئەندامانی لیژنەكان دابەش كرا
بەسەر سەرجەم فراكسیۆنەكاندا کە لە (108) ئەندامى پەرلەمان پێکدێن".
ئەوەشى رونکردەوە؛ بەپێی ئەو
پێوەر و ژمارانەى بۆ دابەشکردنى ئەندامانى لیژنەکان دانراون، فراکسیۆنى پارتی (69) ئەندام، یەكێتی (30) ئەندام، بزوتنەوەی
گۆڕان (18) ئەندام، نەوەی نوێ (12) ئەندام، كۆمەڵی ئیسلامی (11) ئەندام،
یەكگرتوى ئیسلامى هەشت ئەندام، توركمانەكان شەش ئەندام و پێكهاتەی مەسیحیەكان نۆ
ئەندامیان دەبێت و فراکسیۆنى ئازادیش دو ئەندامى دەبێت".
هەر ئەمڕۆ ئهندامانی پهرلهمان بۆ دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی پەرلەمان
بانگهێشتکران کە بڕیارە یەعات (11:00)ى پێشنیوهڕۆی رۆژی سێشهمه رێكهوتی
2019/3/12، بەڕێوەبچێت.