فراکسیۆنى گۆڕان: داوا دەکەین لە نزیكترین كات دا حكومەتی هەرێمی پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان
05/04/2023
فراكسیۆنی گۆڕان
رایدەگەیەنێت: رێكەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت
بە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێی سۆمۆوە ئەم هەنگاوە هیچ بەهانە و پاساوێک ناهێڵێ بۆ نە ناردن و پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان.
هەروەک
داوادەکات پەسەندکردنى بودجە بەشێوەیەک بێت کە دەستەبەرى شەفایەت لە دەهات و خەرجى
و موچەى موچەخۆران بکات لەگەڵ خەرجکردنەوەى موچە نەدراو و پاشەکەوتکراوەکان و دادپەروەرى
لە خزمەتگوزاریەکان و دەستپێکردنەوەى پڕۆژە وەستێنراوەکان.
دەقی یاداشتەكە:
بۆ بەڕێز/ سەرۆكایەتی
پەرلەمانی كوردستان
بابەت: یاداشت
سڵاو و ڕێز...
ێكەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە
هەناردەكردنی نەوت لە ڕێی سۆمۆوە ئەم هەنگاوە هیچ بەهانە و پاساوێک ناهێڵێ بۆ نە
ناردن و پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی ماددەی (98) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان داوادەکەین لە نزیكترین كات دا حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکات و بینێرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان.
پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەشێوازێك بێت كە :
1️⃣دەستەبەری شەفافیەت
بكات لەداهات و خەرجیەکانی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنوریەكان.
2️⃣دەستەبەركردنی
موچەی موچە خۆران .
3️⃣خەجکردنی موچە نەدراو
و پاشەکەوتکراوەکان .
4️⃣چەسپاندنی دادپەروەری
لە پێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو هاووڵاتیان و هەموو ناوچەکان بە بێ جیاوازی.
5️⃣بەرزکردنەوەی
ئاستی بژێوی مامۆستایانی وانەبێژ و خانەنشینان
و کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت .
6️⃣دانانی بەشە بودجە بۆ هەموو ئەو پرۆژانەی وەستێنراون .
ئەمە تاكە رێگای
هەنگاونانە بۆ رونی و شەفافیەت لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجییەکان لە هەرێمی كوردستان کە لە هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی
کاری حکومەت بۆ کابینەی نۆهەم ئاماژەی پێدراوە ، بۆیە داوا دەكەین ئەم یاداشتە
ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و لایەنی پەیوەنیدار بكرێت
بە زوترین كات كار لەسەر ئەم پرسە بكەن.
لەگەڵ رێزدا...
فراكسیۆنی گۆڕان
٥/٤/٢٠٢٣