سوید؛ شاندى گۆڕان و پارتى کۆبونەوە
11/04/2023
بۆ تاوتوێکردنى
دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و گۆڕانکارییەکان و دۆخى رەوەندى کوردى لە دەرەوە،
شاندى گۆڕان و پارتى لە سوید کۆدەبنەوە.
لەو دیدارەدا شاندێكی
بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی سوید کەپێکهاتبوو
لە ئامانج مەلا عەلی و نیهاد هیرانی و نەبەز ڕەشید، لەگەڵ شاندى پارتى دیموکراتى
کوردستان کە پێکهاتبون لە لێپرسراو و ئەندامانی لیژنەی ناوچەی سوید بیر ورایان
گۆڕییەوە لەبارەى بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
هاوکات گۆڕانكاریه
خێراكانی عێراق و ناوچهكه، دۆخى سیاسى و رەوەندى کوردى گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و
جهخت لەپێویستى هەماهەنگى و كاری پێكهوهیی کرا لەپێناو بەرەوپێشبردنى دۆزى
کورد.