گوڵستان سەعید: بانگەوازەکەى ئێمە بۆئەوەیە پەرلەمان و حکومەت و لایەنەکان و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن
11/04/2023
سەرۆکى فراکسۆنى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئەو دۆخەى لە نێوان یەکێتى و پارتى
دروستبووە، کاریگەرى کردوەتە سەر دەرونى خەڵک و بازاڕیش، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکان
چارەسەر بکرێن و لەو سۆنگەیەشەوە فراکسیۆنەکەمان بانگەوازەکەى بڵاوکردەوە و دەشڵێت:
پێویستە پڕۆژە یاساى بودجە بێتە پەرلەمان، بۆئەوەى ئێمە و خەڵکیش بزانین داهات چۆن
کۆدەکرێتەوە و چۆن خەرج دەکرێ.
گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کودستان، ئاماژە بەوە
دەکات ئەو بانگەوازەى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و حکومەت و لایەنە سیاسییەکانیان
کردووە، ئێمە دەزانین رەوشێکى ناسەقامگیر هەیە، بانگەوازمان کردووە بۆئەوەى لایەنەکان
و پەرلەمان و حکومەت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و چیتر نەبنە هۆى
بارگرانى بەسەر خەڵکەوە.
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رونى دەکاتەوە؛ ئەم دۆخەى لە نێوان یەکێتى و پارتى
دروستبووە، کاریگەرى کردووەتە سەر دەرونى خەڵک و بازاڕ و ئابورى، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکان
چارەسەر بکرێن.
هەروەک بەپێویستى دەزانێت پڕۆژە یاساى بودجە رەوانەى پەرلەمان بکرێت
بەتایبەت دواى رێککەوتنەکەى حکومەتى هەرێم و حکومەتى ئیتیحادى و دەڵێت: پێویستە یاساى
بودجە بیتە پەرلەمان، تا خەڵک و ئیمەش بزانین سەرچاوەکانى داهات چین و چۆن کۆدەکرینەوە
و چۆن خەرج دەکرێت و هاوڵاتیان چۆن لێى سودمەند دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا بزوتنەوەى گۆڕان
هەمیشە جەختى کردووەتەوە لەو بەرنامە چاکسازییەى کە لەسەرى دروستبووە و مانەوەشى لە
حکومەت هەر لەسەر ئەو بەرنامەیەیە کە لەسەرى رێککەوتووە و دیدگاى ئێمە بۆ پەرلەمان
و حکومەت کارکردنە بەبێ جیاوازى، خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بەبێ لەبەرچاوکردنى
ئاراستەى سیاسی و حزبى.