سۆز عەبدولقادر: ئەو کاتانە بودجە بۆ پەرلەمان نێردراوە کە فراکسیۆنى گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکى بەهێز و کاریگەر بوە
17/04/2023
ئەندامێکى
پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ نەناردنى پڕۆژە یاساى بودجە بۆ پەرلەمان بۆ
شاردنەوەى داهات و خەرجى و بێ رۆڵ کردنى پەرلەمانە.
سۆز عەبدولقادر،
ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، ئاماژە بە گرنگى پڕۆژە یاساى
بودجە دەکات بۆ کۆمەڵیک ئامانجى گرنگ، لەوانە؛ دیارکردنى داهات و خەرجییەکان، پەیڕەکردنى
شەفافییەت، میکانیزمى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى و عەدالەتى جوگرافى لە پڕۆژەکان و
خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان و پێدانى موچەى موچەخۆران.
ئەو
پەرلەمانتارەى گۆڕان رەخنەى ئەوە دەرگرێت کە (10) ساڵە یاساى بودجە لەلایەن
حکومەتەوە نەنێردراوەتە پەرلەمان، "ئەوەش کیشەیەکى گەورەى دروست کردوە و
ئامانجى شاردنەوەى داهات و خەرجییە، لەماوەى ئەو هەمو ساڵەى رابردودا تەنها چوار
ساڵ بەدواى یەکدا بودجە هاتوەتە پەرلەمان ئەویش ئەو کاتانە بوە کە فراکسیۆنى گۆڕان
ئۆپۆزسیۆنێکى بەهێز و کاریگەرى نێو پەرلەمان بوە".