ژورى رەوەندى کوردى سیمینارێک لەبارەى یادی (١٠٠) ساڵەی پەیماننامەی لۆزان رێکدەخات
07/05/2023
ژووری رەوەندی
کوردی بزوتنەوەى گۆڕان سیمینارێک سەبارەت بە یادی (١٠٠) ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بۆ
هەریەک لە هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی
کورد رێکخست.
لەو سیمینارەدا
کە بە بەشدارى ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوان و خەمخۆرانی دۆزی کورد لە دەرەوە و ناوەوەی
کوردستان لە وێبناری زووم بەڕێوەچو، سه‌ره‌تا
ئه‌حمه‌د قه‌ره‌موس باسێکى سەبارەت بە لایەنە سیاسیی و مێژووییه‌که‌ی رێککەوتننامەى
لۆزان و لێکهوتە و کاریگه‌رییه‌کانی و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی ناو تورکیا به
گشتی و کورد به‌تایبه‌تی کرد، لاى خۆیەوە یوکسه‌ل کۆچ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی
کورد له ئه‌وروپا باسێکی له‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌که و ئاماده‌کاریی و چالاکییه‌کانی
کورد له ڕابردوو و ئێستا و (٢٢ و ٢٣)ی مانگی تەمەزى داهاتوو کرد و کە ساڵیادى
واژۆکردنى رێککەوتنەکەیە، دواتر نوێنه‌ری گۆڕان له کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی چالاکییه‌کانی
یادی سه‌د ساڵه‌ی لۆزان به کورتی باسی له ئاماده‌کارییه‌کان بۆ یادی سه‌د ساڵه
کرد.
لاى خۆیانەوە بەشداربوان
بە پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانیان گفتوگۆى پرسەکانیان کر و بیر و بۆچون لەبارەیانەوە
ئاڵوگۆڕکران و جەخت لەوەکرایەوە چ لەسەر ئاستى تاک چ هێز و لایەنە سیاسییەکان و
رێکخراوەکان و چالاکوانان بەشدارى یادى سەد ساڵەى پەیماننامەى لۆزان بککەن
بەوپێیەى مژارێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی گرنگه، بڕیاریشە ژورى رەوەندى کوردى
درێژە بە زنجیرە سیمینارەکانى بدات و هەر هەفتەیەى کەسایەتیەک کورد بانگهێشت دەکرێت
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆشەیەکی پەیماننامەی لۆزان.