باژێروانى کەلار: بزوتنەوەى گۆڕان وەک رابردو پڕۆژەى هەیە بۆ خزمەت و چاکەى گشتى و داکۆکى لە داواى خەڵک دەکات
08/05/2023
باژێروانى
کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان پاڵپشتى بۆ داخوازییەکانى خەڵک و دابینکردنى
پێداویستییەکان دوپات دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ هاوشێوەی سەرەتاکانی دروستبونی،
بزوتنەوەى گۆڕان لەپێناو خەڵکی کوردستان و
پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیەوە ئامادەی هەموو شێوازەکانى خزمەت و قوربانیدانە.
ئەنجومەنی قەزای
کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە نوێنەرانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کەلار دەکات
و دوای گوێگرتن لە راو سەرنجی نوێنەری رێکخراوەکان، فەیسەڵ حاجی حەسەن باژێروانی مەکۆی
کەلار جەختى لەوە کردەوە کە بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە رۆڵی رێکخراوەکان بەگرنگ و کاریگەر
دەزانێت و پاڵپشتى هەنگاو و پڕۆژەکانیان دەکات لەپێناو خەڵکدا.
هەروەک دوپاتى
کردەوە کە ئەوان وەک مەکۆ و خودى بزوتنەوەى گۆڕان و فراکسیۆن و تیمەکانى لە
رابردودا و بۆ ئیستا و داهاتوش پرۆژەیان هەیە بۆ باشکردنى ژیانى خەڵک و پێشکەشکردنى
باشترین خزمەتگوزارى لە رێگەى دامەزراوەکانەوە و وتیىشی: بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو
چاکەی گشتی و دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەدانە
و ئازاد دروست بووە و لەئێستاشدا هاوشێوەی
سەرەتاکانی دروست بوونی لە پێناو خەڵکی
کوردستاندا لەڕێگەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیەوە ئامادەی هەموو قوربانیدانێکە.