گوڵستان سەعید: ‏‎ چارەسەر و دەرمانى دەردى ئەو قەیرانانەى بەرۆکى هەرێمیان گرتوە، ئامانج و بەرنامە و پڕۆگرام و پاکێجەکانى گۆڕان و کاک نەوشیروانە کە تەمەنى خۆى بۆ دانا

19/05/2023

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا رایدەگەیەنێت؛ چارەسەر و دەرمانى دەردى ئەو قەیرانانەى دۆخى هەرێم، ئامانج و بەرنامە و پڕۆگرام و پاکێجەکانى کاک نەوشیروانە کە تەمەنى خۆى بۆ دانا.

گوڵستان سەعید، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا جەخت دەکاتەوە کە پەیمان نوێدەکەنەوە بۆ ئەو ستراتیژەى کاک نەوشیروان (50) ساڵ خەباتى بۆ کرد و "تاکە چارەسەرى دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان بەو ستراتیژە دەبینین کە کاک نەوشیروان دیدگاکانى لەبارەیانەوە خستەڕو وە بزوتنەوەى گۆڕان لەپێناویدا تێکۆشاوە، هەموانیش پێکەوە دەتوانین ئەم بزوتنەوەیە بخەینەوە سەر ئەو رێگایەى کاک نەوشیروان هەوڵى بۆ بەدیهێنانى ئامانەجەکانى دەدا".

دەشڵێت: ئەو پاکێجانەى کاک نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕان پێشکەشیان کردوە بۆ بەدامەزراوەیی و یەکخستنەوەى هێزەکان و دارایی و بەهێزکردنەوەى پەرلەمان و رۆڵى چاودێرى و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى و چاکسازى ریشەیی و هەمەلایەن واتە ئامانج و بەرنامە و پڕۆگرام و پاکێجەکانى کاک نەوشیروان کە تەمەنى خۆى بۆ دانا، چارەسەر و دەرمانى دەردى ئەو قەیرانانەیە کە بەرۆکى هەرێمییان گرتوە و هاوڵاتیان باجەکەى دەدەن.


هەواڵی زیاتر