ژورى رەوەندى کوردى بەردەوامە لە رێکخستنى سیمینار لەبارەى یادی (١٠٠) ساڵەی پەیماننامەی لۆزان
21/05/2023
ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەی گۆڕان سیمینارێک لەبارەى یادی (١٠٠) ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بە ناونیشانی پهیمانی لۆزان و کاریگهری لهسهر باشوری کوردستان، ههڵوێستی نوخبهی کورد لەبەرامبەری بۆ (مهجید ساڵح) نوسهر و مێژووناس لەویبناری زووم ڕێکخست.
لەو سیمینارەدا کە بە بەشدارى گۆڕانخواز و خەمخۆرانی دۆزی کورد لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان لە وێبناری زووم بەڕێوەچو، مەجید ساڵح باسێکى سەبارەت بە لایەنە سیاسی و مێژووییهکهی رێککەوتننامەى لۆزان و کاریگەری ئەو ڕیکەوتنەو لێکهوتە و کاریگهرییهکانی لەسەر باشور و کورد بەگشتی باس کرد.
د. بورهان یاسین نوسەرو شارەزای مێژووی کورد كە بەشداری کۆڕەکە بو، شیکردنەوەیەکی تایبەتی لەسەر ”پەیماننامەی سیڤەر و هەڵوەشاندنەوەی و ناشتنی نەمامی لۆزان لەسەر گۆڕی سیڤەر” ئەنجامدا.
لاى خۆیانەوە بەشداربوان بە پرسیار و سەرنج و تێبینی گفتوگۆیەکی کراوەیان ئەنجامدا و بیر و بۆچون لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕکران.
لە سیمینارەكەدا گفتوگۆی زۆر ورد دەربارەی پەیماننامەی لۆزان ئەنجامدرا و بەشداربوان بەتامەزرۆییەوە لەسەر بابەتی سیمینارەی گفتوگۆیان ئەنجامدا، لۆزان مژارێکی نیشتمانی و نهتهوایهتی گرنگه، بۆیە ژورى رەوەندى کوردى درێژە بە زنجیرە سیمینارەکانى دەدات و هەفتانە کەسایەتیەکی کورد بانگهێشت دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆشەیەکی پەیماننامەی لۆزان