جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
15/03/2019
بڕیارە سبەینێ شەممە (16/3/2019) جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی دیاریکردنی کاندیدەکانی گۆڕان بۆ ئەو پۆستانەی
لە کابینەی نوێی حکومەت وەریگرتوە.
کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە (سبەی)
راگەیاند؛ بڕیارە سبەینێ شەممە سەعات (10)ی سەرلەبەیانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
بە سەرپەرشتی رێکخەری گشتی و ئامادەبونی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببێتەوە بۆ
تاوتوێکردنی ئەو بنەما و رێکارانە بۆ دانانی ئەو کەسانەی کە کاندید دەکرێن بۆ ئەو
پۆستانەی کە بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەت وەریگرتوە.
وتیشی:"ئەو رێکارانەی کە لەلایەن زۆرینەی
ئەندامانی جڤاتی گشتییەوە پەسەند دەکرێت، دەکرێتە راسپاردە و ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی
بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری".
جڤاتی گشتیی بزوتنهوهی گۆڕان جڤاتێكی راوێژكارییه و پێكدێت له
ژمارهیهك ئهندام كه لهسهر بنهمای پسپۆڕێتی و ئهزمونی كاری لهمێژینهی
سیاسی دهستنیشان كراون، كاری ئهم جڤاته ههڵسهنگاندنی پرسه ناوخۆییهكانی
بزوتنهوهكهیه و ههروهها پێدانی پێشنیار و راسپاردهیه به جڤاتی نیشتمانی
بزوتنهوهی گۆڕان.