ژورى رەوەندى کوردى سیمینارێک بۆ د. شایان جاف رێکدەخات
28/05/2023
ژورى رەوەندى
کوردى بزوتنەوەى گۆڕان سیمینارێک بە ناوى (په‌یمانی لۆزان، ئه‌زمونێکی مرۆڤایه‌تی
هه‌ڵه‌یە، ده‌بێت ڕاست بکرێته‌وه) بۆ د. شایان جاف رێکدەخات .
له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و زنجیره کۆڕ و سیمینارانه‌ی ژوری ره‌وه‌ندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان له‌یادی (100)
ساڵه‌ی پەیمانى لۆزاندا هەفتانە بۆ که‌سایه‌تییه ئه‌کادیمییه مێژوناس و سیاسییه‌کان
سازی ده‌کات، به ناونیشانی (په‌یمانی لۆزان، ئه‌زمونێکی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵه‌یە، ده‌بێت
ڕاست بکرێته‌وه) سیمینارێکى بە بەشدارى ژمارەیەک لە گۆڕانخوازان و خەمخۆرانى دۆزى
کورد بۆ د. شایان جاف نوسه‌ر و مێژووناس رێکخست.
د. شایان به وردى
تیشکى خستە سەر ناوەڕۆکى بابه‌ته‌که و هەڵەکان و پێویستى راستکردنەوەیانى
رونکردەوە، لاى خۆیانەوە ئاماده‌بووان به پرسیار و تێبنی و سه‌رنجه‌کانیان به‌شدار
بون.
بڕیارە هەفتەى داهاتو
رۆژی شه‌ممه (٣/٦/٢٠٢٣) له سەعات (8:00) به‌کاتی بەریتانیا و (9:00) بەکاتی ناوه‌ندى
ئه‌وروپا و (10:00) به کاتی باشوری کوردستان له سه‌ر وێنباری زووم، عوسمان بایدەمیر
سیاسەتمەداری ناوداری باکورى کوردستان به بابەتێک بەناوی (پەیمانی لۆزان و کاریگەری
لەسەر کورد و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست) بەشدارى زنجیرە سیمینارەکەى ژورى رەوەند بکات.