عوسمان بایدەمیر لە سیمینارێکى ژورى رەوەندى کوردى: چارەسەری کورد بۆ دۆخى ئێستا کۆنفرانسێکی نەتەوەییە بە بەشداری سەرجەم پارتەکان بۆ دیاریکردنی ستراتیژی هاوبەش
04/06/2023
عوسمان
بایدەمیر، لە سیمینارێکى ژورى رەوەندى بزوتنەوەى گۆڕاندا رایدەگەیەنێت؛ سەردەمی ئێستا
بۆ میلەتی کورد جیاوازە و دەبێت چاوکراوەبێت بەرامبەر دوژمنەکانی، چارەسەری کورد بۆ
دۆخى ئێستا کۆنفرانسێکی نەتەوەییە بە هاوکاری و بەشداری سەرجەم حیزبە کوردستانیەکانی
چوارپارچەی کوردستان بۆ دیاریکردنی ستراتیژی هاوبەش.
ژورى رەوەندى
کوردى بزوتنەوەی گۆڕان بە بەشدارى گۆڕانخوازان و خەمخۆرانی دۆزی کوردى چوارپارچەی کوردستان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان، سیمینارێکى
لەبارەى یادی (١٠٠) ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بە ناونیشانی (پەیمانی لۆزان و کاریگەری
لەسەر کورد و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست) بۆ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری ناوداری باکوری کوردستان لەویبناری
زووم ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا؛
عوسمان بایدەمیر باسێکى لەبارەى لایەنە سیاسیی
و مێژووییهکهی رێککەوتننامەى لۆزان و کاریگەری ئەو رێککەوتنە لەسەر کورد و رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بەگشتی کرد و ئاماژەى بەوەکرد "لەو سەردەمەدا کورد دڵپاک و دڵساف
بووە بۆیە دابەشکراوە، ئێستا سەردەمێکی جیاوازە و میلەتی کورد دەبێت چاوکراوەبێت لەبەرامبەر
دوژمنەکانی".
بایدەمیر بەپێویستى
زانى کورد باشور و رۆژئاوا دۆست و پشتیوانی یەکتربن و هه موو کوردێک پشتیوانیان
بکات، هاوکات پێیوایە؛ چارەسەری کورد کۆنفرانسێکی نەتەوەییە بە هاوکاری و بەشداری
سەرجەم حیزبە کوردستانیەکانی چوارپارچەی کوردستان بۆ دیاریکردنی ستراتیژی هاوبەش.
لاى خۆیانەوە بەشداربوان
بە پرسیار و سەرنج و تێبینی بەشداربوون و گفتوگۆیەکی
کراوە ئەنجامدۆا و بیر و بۆچون لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕکران.
لۆزان مژارێکی
نیشتمانی و نهتهوایهتی گرنگه، بۆیە ژورى رەوەندى کوردى درێژە بە زنجیرە سیمینارەکانى
دەدات و هەفتانە کەسایەتیەکی کورد بانگهێشت دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆشەیەکی پەیماننامەی
لۆزان.