جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە
03/06/2023
ئەمڕۆ شەممە (٢٠٢٣/٦/٣) كۆبونەوەی ئاسایی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەگان و دۆخی ناوخۆیی بەڕێوەچو.
لە کۆبونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و. گوزەرانی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
لە كۆبونەوەكەی جڤاتی گشتی، پرسی ئاشتەوایی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕانی تاوتوێ کرا و پێشنیازیش ئامادەکرا بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم جڤاتی نیشتیمانی.
فۆتۆ: بڕیار نامیق