جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە
04/06/2023
ئەمڕۆ یەکشەممە
(٢٠٢٣/٦/4) كۆبونەوەی ئاسایی جڤاتی نیشتیمانى بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی
سیاسی و ئاڵنگارییەگان و دۆخی ناوخۆیی بەڕێوەچو.
لە کۆبونەوەکەدا،
چەند پرسێکى هەنوکەیی سیاسى و یاسایی و ئابورى تایبەت بە دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق
و رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا و بڕیارى دادگاى فیدراڵى تاوتوێ کرا
و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
پەیوەست بە پرسی
ئاشتەوایی و خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان، جڤاتى نیشتیمانى نەخشەڕێگایەکى گفتوگۆ
کرد و بڕیاردرا شەممەى داهاتوو کۆبونەوە لەسەر هەمان پرس بەردەوامی هەبێت.
فۆتۆ: بڕیار نامیق