ناوەڕۆکى سیمینارى ژورى رەوەندى کوردى گۆڕان بۆ د. کامەران مەنتك دەربارەی یادی 100 ساڵەی رێککەوتننامەی لۆزان

11/06/2023

ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان، شەممە (2023/06/10) لە ژێر ناونیشانی ( پەیماننامەی لۆزان و خوێندنەوەیێکی تر ) سیمینارێکى بۆ د. کامەران مەنتك رێکخست و تێیدا بەشێوەیێکی ئەکادیمی و زانستیانە، بەوردیی پەیماننامەی لۆزان و لە گێڕانەوەیێکی مێژوویی ورد هەر لە رێککەوتننامەی زەهاوەوە 1639 تا یەکەم جەنگی جیهان و ڕێککەوتننامەکانی لۆزانی یەکەم، سیڤەر، کۆنگرەی ئاشتی و لۆزانی دوەم واتا 1923/07/24 خرایەڕو.

مەنتک تیشکی خستە سەر هۆیەکانی، لایەنە بەشداربووەکان، زیانەکانی، کاریگەرییەکانی بۆسەر کورد و ناوچەکەو کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئینجا دەرەنجامەکانی، هاوکات باسی خراپیی بارودۆخی کوردستانى کرد لەو ساتەوە تا ئێستا و گرنگی و بایەخی یەکدەنگی و یەک وتاری کوردیشى رونکردەوە.

بەشداربووانی کۆڕەکە پرسیار و سەرنجەکانیان دەربارەی ڕێککەوتننامەکان خستەڕو، دواتر گفتوگۆی ورد و چڕ کرا و شرۆڤە و لێکدانەوەی لۆجیکی و بەسوود کرا.

ژووری ڕەوەندی کوردی بەردەوام دەبێ لە زنجیرەی سمینارەکانی و هەر هەفتەیە و کەسێکی پسپۆڕ، ئەکادیمی، نووسەر و مێژوونووسێك لە یەکێک لە پارچەکانى کوردستانەوە بانگهێشت دەکات . 


هەواڵی زیاتر