گوڵستان سەعید: یەکەم فراکسیۆن بوین هەموارى یاساى هەڵبژاردنمان پێشکەش کرد

17/06/2023


گوڵستان سەعید جەخت دەکاتەوە لەوەى فراکسیۆنى گۆڕان وەک یەکەم فراکسیۆنى هەموارى یاساى هەڵبژاردنى پێشکەش کرد و دەشڵێت: دەمانویست هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت

ئەمڕۆ شەممە گوڵستان سەعید، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ فراکسیۆنى گۆڕان لەگەڵ ئەوەدا نەبوە تەمەنى پەرلەمانى کوردستان درێژ بکرێتەوە.

دەشڵێت: "پێویستە هەموان کاربکەین تا هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێت و ئیمەش وەک بزوتنەوەى گۆڕان کاردەکەین تا دەنگدەران لەگەڵ حیزبەکە ئاشت بکەینەوە و بتوانین ئاستى بەشدارى دەنگدەر بگەیەنینە ئاستێکى باڵاتر".


جەختیشى کردەوە کە بەردەوام دەبن لە فشارکردن بۆ پرسى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە و بە نیشتیمانیکردنى سەرجەم دامەزراوەکانى هەرێم.


هەواڵی زیاتر