سیمینارەکانى ژورى رەوەندى کوردى دەربارەی (100) ساڵەی رێککەوتننامەی لۆزان بەردەوامی هەیە

19/06/2023

سیمینارەکانى ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان دەربارەی (100) ساڵەی رێککەوتننامەی لۆزان بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا لەژێر ناونیشانی (هەڵوێستی گەلی کوردستان لە ١٠٠یەمین ساڵوەگەری پەیماننامەی لۆزاندا) سیمینارێکى بۆ زەینەب موراد رێکخست.

زەینەب موراد بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستیانە، بەوردی تیشکى خستە سەر پەیماننامەی لۆزان و بەوردی باسی لۆژیکی گەلی کورد و شۆڕشەکانى ١٠٠ ساڵی ڕابردو، هەروەها قۆناغی دوای لۆزان و ئەو سەرکوتکردن و کوشتن و ڕاگواستنانەى پەرەی سەند .

ههاوکات ئاماژەى بە ڕۆڵی ژنی کورد کرد لە شۆڕشەکانی گەلەکەیاندا بەگشتی و بەتایبەتی حەپسەخانی نەقیب و لەیلاقاسم وەک نمونەی گواستنەوەی تێکۆشانی نەتەوەیی لەچیاوە بۆ ناوشار وەسفکرد.

دواتر لەلایەن بەشداربوانەوە پرسیار و گفتوگۆ وکرا و بۆچون و بیر وراکان ئاڵوگۆڕکران و خراپیی دۆخى گەلى کورد و گرنگی و بایەخی یەکدەنگی و یەکڕیزی کرد جەختى لێکرایەوە.

لەبەر گرنگی و کاریگەریی ئەو ڕێککەوتننامەیە ژووری ڕەوەندی کوردی بەردەوام دەبێ لە زنجیرەی سمینارەکانی و هەر هەفتەیەک کەسێکی پسپۆڕ، ئەکادیمی، نووسەر و مێژوونووسێك بانگهێشت دەکات و بەشداربوونیش بۆ هەمووان کراوەیە.


هەواڵی زیاتر