كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ستی‌ پێكرد

17/03/2019

به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی‌ به‌شداریكردنی‌ گۆڕان له‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا، کۆبونەوەی جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەستی پێکرد‌.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌)، کۆبونەوەی جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌ستی‌ پێكرد.

كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ جڤات له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا هه‌نگاوه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكرد و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش وه‌ك هێزێكی‌ سیاسیی‌ كاریگه‌ر له‌نێو گۆڕه‌پانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمدا به‌ رێككه‌وتنێكی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بڕیاری‌ به‌شداریكردنی‌ له‌م كابینه‌یه‌ دا‌،
ئه‌مڕۆش بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌م پێشنیاره‌كانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دوێنێ تاوتوێ كراون، هه‌م پێشنیاره‌كانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن بڕیاریان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

ئه‌و پێشنیارانه‌ له‌سه‌ر میكانیزیمی‌ به‌شداریكردنی‌ گۆڕانه‌ له‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت و شێوازی‌ دانانی‌ كاندیده‌كانه‌ بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی‌ له‌ حكومه‌تدا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه‌ كه‌ بدرێنه‌ گۆڕان.


هەواڵی زیاتر