ژورى رەوەندى کوردى سیمینارێکى بۆ عەلى کەریمى رێکخست
03/07/2023
ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان لە چوارچێوەى زنجیره
سیمیناری پەیوەست بە یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان، سیمینارێک بۆ عەلی کەریمی رێکدەخات.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره کۆڕ و سیمینارانه‌ی ژووری ڕه‌وه‌ندی
کوردی لەساڵیادی سه‌د ساڵه‌ی رێککه‌وتنی لۆزاندا هه‌موو هەفتەیەک بۆ که‌سایه‌تییه
ئه‌کادیمی، مێژووناس و سیاسییه‌کان سازی ده‌کات، عەلی کەریمی، نوسه‌ر و ڕوناکبیر
بابەتێکى به ناونیشانی (شۆڕشە چەکدارییەکانی کورد لە سەروبەندی پەیماننامەی لۆزان
و دواتردا ) پێشکه‌شکرد.
عەلی کەریمی به درێژی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که دوا و پاشان
ئاماده‌بووان به پرسیار و تێبنی و سهڕنجهکانیان به‌شدارییان کرد و گفتوگۆى
کراوە ئەنجامدرا.
بابه‌تی داهاتوی زنجیره سمیناره‌که بۆ د. جەعفەر عەلی
مامۆستای زانکۆ به ناونیشانی (لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان، کورد لەبەردەم پرسیارەکانی
ناسیۆنالیزمی تورکیدا) دەبێت له رۆژی شه‌ممە (8/7/2023) سەعات (8:00) به‌کاتی بەریتانیا
و (9:00) بە کاتی ناوه‌ندى ئه‌وروپا و (10:00) به‌کاتی باشوری کوردستان، له‌سه‌ر وێنباری
زووم.