لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان؛ کۆڕێکى ژورى رەوەندى کوردى بۆ د. جەعفەر عەلى بەڕێوەچو
09/07/2023
ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان لە چوارچێوەى زنجیره
سیمینارەکان‌ی بۆ نوسه‌ران، مێژووناس، ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیران لە ساڵیادى
پەیماننامەى لۆزاندا، کۆڕێکى بۆ د. جه‌عفه‌ر عه‌لی لە ژێر ناوى (لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان،
کورد لەبەردەم پرسیارەکانی ناسیۆنالیزمی تورکیدا) رێکخست.
د. جه‌عفه‌ر لەو کۆڕدا کە لە وێبناری زووم بەڕێوەچو، باسی
له به‌نده‌کانی راگه‌یاندنی ویلسن سه‌باره‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌کان کرد و دواتر جه‌نگی
رزگاریخوازی گه‌لی تورکیا و کۆنگره‌ی ئاشتی پاریس رونکردەوە و ئەو به‌ڵێنانه‌شى
بیرهێنایەوە که به‌ریتانیا به کوردی دابوو، بەڵام جێبه‌جێی نه‌کرد.
د. جه‌عفه‌ر باسی له‌و ئه‌گه‌رانه کرد، که له نێو پەیماننامەی
سیڤه‌ردا هاتو‌ه، تا کورد به هه‌ندێک له مافه‌کانی بگات، هه‌ندێک له‌و (ئه‌گه‌ر)انه
ئه‌سته‌م و سه‌خت بوون، پاشان له‌باره‌ی له کۆنگره‌کانی ئه‌رزه‌ڕۆم و سیواس و به‌شداریی
کورد تێیاندا و هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی (میساقی میللی)ه‌وه
دوا. دواتر باسی له گه‌شه‌سه‌ندنی ناسیۆنالیزمی نه‌ژادی (بیری نەتەوەیی) کەمالیزم
کرد، هه‌روه‌ها شۆڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیره بۆ ناو ئه‌ده‌بی تورک و به‌رنامه‌ی خوێندن
و کارکردن له‌سه‌ر ڕای جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و (یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک ئاڵا و یه‌ک
زمان). هه‌روه‌ها له باره‌ی بیری تورکیزم و نکۆڵی کردن له مافی گه‌ل و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی
نێو ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا دوا.
دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و سه‌رنجه‌کانیان خسته‌ڕوو وه
گفتوگۆی جددی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که کرا.