جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە

29/07/2023

جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى پرسى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق یەک لیستى لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان کۆبوەوە.

پێشنیوەرۆى ئەمرۆ (2023/7/29)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان، کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق یەک لیستى لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بەڕێوەچو، راسپاردەکانى کۆبونەوەکە بۆ بڕیاردان ئاڕاستەى جڤاتى نیشتیمانى دەکرێت.

بزوتنەوەى گۆڕان لە ماوەى رابردودا و لە کۆبونەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و لەکاتى سەردانى شاندى بزوتنەوەکەش بۆ کەرکوک، یەکلیستى لایەنە کوردییەکانە لە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ ئەم قۆناغە بەپێویست دەزانێت لەپێناو پاراستنى پێگە و هێزى کورد لەو ناوچانە، پێشتریش دلێر عەبدولخالق، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆران رایگەیاند: پێویستە یەکێتى و پارتى واز لە بەرژەوەندییە حزبییەکانیان بهێنن و بە روانینێکى نیشتمانیانەوە بەرەو ئەو هەڵبژاردنەکە بچن و هەمووان لە چوارچێوەى یەکلیستدا لە کەرکوک و موسڵ و ناوچەکانى سنورى ماددەى 140 یەکبگرن و بەشدارى هەڵبژاردن بکەن، چونکە کێشەى ئەو ناوچانە کێشەى خاک و کوردە نەک پلە و پۆست.

فۆتۆ: محەمەد خەلیفە


هەواڵی زیاتر