ژورى رەوەند کۆڕیک بۆ د. محەمەد شوانى لەبارەى ئایندەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و پەرتەوازەیی کورد رێکدەخات
13/08/2023
ژورى رەوەندى کوردى کۆڕێک لەبارەى ئایندەی ناوچە
کوردستانییە دابڕێنراوەکان لە نێوان پەرتەوازەیی کورد و یەکهەڵوێستی نەیارەکانیدا بۆ
د. محمد شوانی رێکدەخات
لە چوارچێوەى زنجیره سیمینارەکانی بۆ نوسهران، مێژووناس،
ئهکادیمی و ڕۆشنبیران، ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان کۆڕێکى بۆ د. محەمەد
شوانی، نووسەر و توێژەری ئەکادیمی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی
سەڵاحەدین، لە ژێر ناونیشانی (ئایندەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان لە نێوان پەرتەوازەیی
کورد و یەکهەڵوێستی نەیارەکانیدا) رێکخست.
لەو کۆڕدا کە لە وێبناری زووم بەڕێوەچو، د. محمد شوانى باسی
له نەچونە پێشەوەی دۆزی کورد و پەرتەوازەی سیاسی و نەبونی یەک گوتاری و رێکنەکەوتن
لەسەر پرسی سەرەکی کرد و ئەو ئهگهرانهى خستەڕو کە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاگانی
عێراق شیمانەى رودانیان هەیە هەڵە ستراتیژیەکانی دەسەڵاتدارانى کوردی رونکردەوە.
لاى خۆیانەوە ئامادهبووان بە پرسیار و سهرنج و
تێبینییەکانیان بەشداربون و گفتوگۆی ورد و دڵسۆزانەکرا بۆ بەرەوپێشبردنى دۆزى کورد
و جەخت لە پێویستى راستکردنەوەى هەڵەى سیاسەتى دەسەڵاتدارانى کورد و یەکڕیزى و یەک
گوتارى کرایەوە لەپێناو پاراستنى پێگە و هێزى کورد لە ناوچە کوردستانییە
دابڕێنراوەکان.