گۆڕان: سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی داعش، ئه‌رکێکی گرنگی قۆناغی دواتره‌

24/03/2019

فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پیرۆزبایی‌ له‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ دوایین مۆڵگه‌ی‌ داعش و كۆتاییهێنان به‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌و گروپه‌.

فراكسیۆنی‌ گۆڕان راشیده‌گه‌یه‌نێت، سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی داعش، ئه‌رکێکی گرنگی قۆناغی دوای داعشه، له‌م پێناوه‌شدا فراکسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا بێت وه‌ک ئه‌رکی خۆی پێی هه‌ڵده‌ستێت.

دەقی پیرۆزباییەکە:
پیرۆزباییه‌ک له‌ فراکسیۆنی گۆڕانه‌وه‌ به‌بۆنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانیسوریای دیموکرات له‌ باغۆز به‌سه‌ر داعش و کۆتایی هاتنی خه‌لافه‌تی تیرۆری داعش

فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له‌ هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ده‌کات، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌یه‌ که‌ ئه‌م رێکخراوه‌یان به‌مه‌ترسی ده‌زانی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی.

داعش، په‌یامی کاولکردنی هه‌زاران گوند و شار بو، به‌رنامه‌که‌ی کوشتنی هه‌زاران مرۆڤی بێتاوان و جینۆسایدکردنی ئێزدییه‌کان بو، پڕۆژەی ئەم رێکخراوە سڕینه‌وه‌ی شارستانیه‌تیه‌کی گه‌ورە بو‌. نه‌ته‌وه‌ی کورد  ئامانجێکی سه‌ره‌کیی ئه‌م رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بو، میلـله‌تی کورد قوربانی گه‌وره‌یدا له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ خوێنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤان، کچان و کوڕانی کورد له‌ باشورو رۆژئاوا، داعش زیانی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وت... دوایەمین نه‌به‌ردی، داگرتنی ئاڵای رەشی داعش و کۆتایی هێنانی خه‌لافه‌ته‌که‌یان بو لەلایەن شورشگێڕانی رۆژئاواوە...
سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی داعش، ئه‌رکێکی گرنگی قۆناغی دوای داعشه، له‌م پێناوه‌شدا فراکسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا بێت وه‌ک ئه‌رکی خۆی پێی هه‌ڵده‌ستێت.

فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان
(23/3/2019)


هەواڵی زیاتر